نوچە
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دووه‌مین رۆژی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان له داڤۆس، له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه.
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە داڤۆس کاتژمێر 12:50 خولەک دەستیپێکرد و ماوەی 40 خولەکی خایاند.
لە کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رۆبێرت چارلز ئۆبراین، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا و شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشدارییان کرد و باس لە دۆخی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە کرا.
كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی له داڤۆس، له‌لایه‌ن كڵاوس شواب، له ساڵی 1971 دامه‌زراوه و ساڵانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
رۆژی 21-1-2020 یه‌كه‌م رۆژی كاره‌كانی 50ه‌مین كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی داڤۆس ده‌ستیپێكرد، كه تێیدا 224 پانێڵ و دیدار و کۆبوونەوەی رەسمی ئەنجام ده‌درێن و 774 بەشداربووش وتار، یاخود لە پانێڵ و کۆبونەوەکان قسە دەکەن.
له داڤۆسی ئه‌مساڵ، حەوت پرسی جیھانی گفتوگۆیان لەسەر ده‌کرێت، کە گرنگترین پرسه‌كانی بریتین لە: گەرمبوونی زەوی، گرژییەکانی نێوان ئەمه‌ریکا و ئێران ده‌بن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)