نوچە: ئاژانسەکان
شورای میلشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق، فەرماندەیەکی حەشدیان وەک جێگره‌وه‌ی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس هه‌ڵبژارد.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، کە به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی ٣-١-٢٠٢٠، ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، له بۆردومانێكی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژران.
بەگوێرەی زانیارییەکان، شورای میلشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق، ئه‌بو عه‌لی به‌سری-یان وه‌ك جێگره‌وه‌ی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس هه‌ڵبژارد و له شوێنی ئه‌و ده‌بێته جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی.
ئه‌بو عه‌لی به‌سری، یه‌كه‌م فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی به‌در بوو، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت، دوای ئه‌ویش ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، بووه فه‌رمانده‌ی ئه‌و هێزه له ساڵی ١٩٩٨، دواتریش هادی عامری له ساڵی ٢٠٠٠ فه‌رمانده‌یی هێزه‌كه‌ی وه‌رگرت.
هەروەها به‌سری له ساڵی ٢٠٠٣ پۆستی بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی پێدرا، دواتریش بووه بریكاری وه‌زاره‌تی كار، دوای هاتنی داعش له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانی چووه ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و بووه فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان.
