نوچە
خۆپیشانده‌ران ره‌تكردنه‌وه‌ی كاندیدە حزبییه‌كانیان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران راگەیاند.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر هاوپه‌یمانی سائیروونی موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاندووه، مه‌رجی ئه‌وان بۆ پشتیوانیكردنی هه‌ر كاندیدێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیران، په‌یوه‌سته به ره‌زامه‌ندی خۆپیشانده‌ران. ئێستا خۆپیشانده‌ران وێنه‌ی هه‌ردوو كاندیده‌كه‌یان له گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا هه‌ڵواسیوه و نیشانه‌یه‌كی رەتکردنەوەی سووری گه‌وره‌یان به‌سه‌ر وێنه‌كاندا هێناوه.
ئه‌و دوو كاندید نوێیە، کە محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی و عه‌لی شوكریه، به‌م دواییانه ناوه‌كانیان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆی لایه‌نه‌كان بوو بۆ ئه‌وه‌ی ببنه جێگره‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی.
