نوچە
بڕیارە ئەمڕۆ لە زنجیرە کۆبوونەوەکانی لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێی کوردستان، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆببێتەوە.
رۆژی سێشەممە ٢١-١-٢٠٢٠ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ سەرۆکی ئەرمینیا کۆبووەوە و زه‌مينه‌ى له‌بارى هه‌رێمى کوردستانی بۆ سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى ئه‌رمه‌نى تاوتوێكرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئارمێن سەرکیسییان، سەرۆکی ئەرمینیا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوانيان لەگەڵ دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و په‌ره‌سه‌ندنى ئاڵۆزييه‌كان و گرنگيى هه‌وڵدان بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كەیان تاتوێکرد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ده‌رفه‌تى په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌نديى دوولايه‌نه و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه خرانه به‌ر باس و بيروڕايان له‌باره‌يه‌وه ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر رۆژی سێشەممە ٢١-١-٢٠٢٠، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئان لیندی، وەزیری دەرەوەی سوێد، لە پەراوێزی کۆڕبەندی جیهانیی ئابووری لە داڤۆس کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسى پشتگيريى سوێدى بۆ هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش و هاوكارييه مرۆييه‌كانى بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی کوردستان كرد و خواستى كوردستانى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئەو وڵاتە دووپاتكرده‌وه.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و سوێد، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و چۆنيیه‌تى هاوكاريكردنيان، خۆپيشاندانه‌كان و دوايين پێشهاته‌كانى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، گرنگيى هه‌وڵى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ هێوركردنه‌وه‌ى گرژييه‌كان، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و پێويستيى به‌رده‌واميى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر، تاوتوێكران.
هاوکات وەزیری دەرەوەی سوێد، سوپاس و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ رۆڵى هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، تێكشكاندنى داعش، پاراستنى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان و داڵده‌دان و هاوكاريكردنى ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌ربڕی.
وەزیری دەرەوەی سوێد لە توویتێکدا گوتی، کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێم “گرنگ” بووە و دۆخی ئێستای عێراقیان تاوتوێکردووە.

هەروەها هەر لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس، لە رۆژی یەکەمی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەولوود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیایان تاوتوێکرد.

هەر ئەمڕۆش (٢٢-١-٢٠٢٠) بڕیارە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە و بەپێی زانیارییەکان بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن و بە دیدارێکی گرنگ وەسف دەکرێت.