هەڕەشەی توند لە بەرهەم ساڵح دەکرێت

0

نوچە

دوای ئەوەی ئاشکرا کرا، کە بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لە داڤۆس کۆببێتەوە، بەرپرسێکی ئەمنی حەشدی شەعبیش هەڕەشە دەکات و دەڵێت ”ئەگەر بەرهەم ساڵح ئەو کۆبوونەوەیە ئەنجامبدات لە بەغدا شاربەدەری دەکەن”.

ئەبو عەلی عەسکەری، بەرپرسی ئاسایشی کەتایبی حزبوڵڵای عێراقی، لە تویتێکدا رایگەیاند: دووپاتی دەکەینەوە پێویستە بەرهەم ساڵح پابەندبێت بە چاوپێنەکەوتن لەگەڵ ترەمپی گەمژە و هاوکارە بکوژەکانی، ئەگەر نا عێراقییەکان هەڵوێستیان دژی دەبێت، ئەویش بەهۆی پێشێلکردنی ئیرادەی گەلی عێراق و لەبەرچاونەگرتنی ئەو خوێنەی رژاوە”.

بەرپرسی ئاسایشی کەتایبی حزبوڵڵا لە توویتەکەیدا گوتووشیەتی ”ئەگەر بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق ئەو کۆبوونەوەیە ئەنجامبدات، ئەو کاتە ئێمە دەڵێین بەخێرنەیەیتەوە. ئازادی خوازانی گەلەکەمان کار لەسەر دەرکردنی لە بەغدای سەربەرز و شکۆمەند دەکەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com