بەغدا و نەجەف نائارامن

0

نوچە-ئاژانسەکان

لە شارەکانی بەغدا و نەجەف خۆپیشاندانەکان بەردەوامە و گرژی و بەریەککەوتن لە نێوان هاووڵاتیان و هێزە ئەمنیەکانی عێراق هاتۆتە ئاراوە.

بە گوێڕەی ئاژانسەکانی هەواڵ، دۆخی نائاسایی لە چەنس شار و پارێزگای عێراق بەردەوامە و توندوتیژی و سەرکوتی خەڵکانی خۆپیشاندەر لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە درێژەی هەیە.

لە شاری نەجەف بەشێکی زۆر لە شەقام و ڕێگا سەرەکیەکان داخراون.

سەرچاوەکانی عێراقی، باس لە کوژرانی هاوڵاتیەک و بریندار بوونی دەیان کەسی دیکە دەکەن.

لە پەیوەندی لە گەڵ ڕووداوەکانی رۆژی سێشەممە ٢١-١-٢٠٢٠، وێنەی سەربازێکی عێراقی بڵاو بۆتەوە کە بە هۆی تەقەی کەسانی نەناسراوە بریندارە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com