نوچە-ئاژانسەکان
نێڕدەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری داماڵینی چەک، لە بارەی لێدوانی سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئێران هەڵوێستی فەرمی واشنتۆنی خستەڕوو.
دوای ئەوەی، کە ڕۆژی ڕابردوو، جەواد زەریف، هۆشداری دایە ئەوروپا و ڕایگەیاند، کە ئێران لە پەیمانی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی دەکشێتەوە، واشنتۆن رۆژی سێشەممە ٢١-١-٢٠٢٠، بە فەرمی هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند.
لە گوتارێکی فەرمیدا، کە نێڕدەی ئەمریکا بۆ کاروباری داماڵینی چەک پێشکەشی کرد، هۆشداری دراوەتە ئێران.
ئەم بەرپرسەی ئەمریکا دەڵێت، ئەگەر ئێران وەها بڕیارێک بدات، چاوەڕێی کاردانەوەی توندی واشنتۆن بکات.