بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری نەینەوا دەکات

0

نوچە

ئەمڕۆ سیشەممە ٢١-١-٢٠٢٠ نەجم جبووری، پارێزگاری نەینەوا سەردانی سەرۆک مەسعوود بارزانی کرد و لە سەلاحەدین پێشوازیی لێکرا و رەوشی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و بەتایبەتی پارێزگای نەینەوا تاوتوێکرا و جەخت لەسەر ئاوەدانکردنەوەی ئەو پارێزگایە و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان کرایەوە.

هاوکات لە دیدارەکەدا رەوشی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان، گوزەرانی ئاوارەكان و بەربەستی بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان تاوتوێ كرا.

لە تەوەرێکی دیکەدا باس لە ئەگەرەکانی سەرهەڵدانەوە و بەهێزبوونەوەی تیرۆر و پێویستییەکانی بەرەنگاربوونەوەی کرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com