سێ پەرلەمانتاری دیکە موچەی خانەنشینیی رەتدەکەنەوە

0

نوچە

سێ پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان نامەیان ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کردووە و ئاماژە بەوە دەکەن، مووچەی خانەنشینیی پەرلەمانتاری رەتدەکەنەوە.

لە نامەکانیاندا عەلی حەمەساڵح، شیرین ئەمین و شایان کەکە ساڵح رایانگەیاندووە، ئەوان وەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان موچەی خانشنینی رەتدەکەنەوە و دوای تەواوبوونی کاری پەرلەمانییان دەگەڕێنەوە سەر کاری پێشوویان.

رەتکردنەوەی موچەی خانەنشینیی پەرلەمانتاران بەپێی ماددەی (٧) لە بڕگەی چواری یاسای “چاکسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان – عێراق”.

هەروەها دوێنێ دووشەممە (٢٠-١-٢٠٢٠)هەریەکە لە دیاری ئەنوەر، مەم بورهان قانع و سیروان بابان، پەرلەمانتارانی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رەتیانکردەوە مووچەی خانەنشینی وەرگرن و لە راگەیێندراوێکدا رایانگەیاند، “بە هەموو شێوەیەك موچەی خانەنشینیی پەرلەمانی رەتدەكەینەوە وەك ئەوەی بۆ پەرلەمانتاران بڕاوەتەوە، تەنانەت ئەگەر پێویستبێت ئامادەین دەستبەرداری موچەی پەرلەمانییش ببین”.

پێشتر رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەقی ئەو یاسایەی بڵاوکردەوە، کە باس لەوە دەکات پەرلەمانتاران بە ئارەزوومەندانە مافی دەستبەرداربوونیان لە ماف و شایستە خانەنشینییەکانیان هەیە، بە مەرجێک لە دەرچوونی یاساکەوە پێشکەشکردنی داواکارییەکانیان بۆ ئەو مەبەستە ماوەی ٣٠ رۆژ تێپەڕنەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com