نەوزاد عەلی-سلێمانی
ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندیەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بانگێشتی سەرۆکی هەرێم بە فەرمی بۆ کۆڕبەندی جیهانی داڤۆس، پێگەی دیپلۆماسی هەرێم لەسەر ئاستی جیهان بەهێزتر دەکات.
كۆڕبهندى ئابووريى جيهاني داڤۆس، كه رۆژانى ٢١ تاوەکو ٢٤-ى ئهم مانگه له يادى پهنجا ساڵهى دامهزراندنيدا بهڕێوهدهچێت، بە ئامادەبوونی چەندین سەرۆک و بەرپرسی وڵاتانی جیهان و بازرگانان، تيايدا به ناونيشانى “لە پێناو جیھانێکی یەکگرتووی گەشەسەندووی بەردەوامدا”، تيشك دهخرێته سهر پرسه جيهانييهكانى تايبهت به ئابوورى و سياسهت و ئاسايش و سهقامگيرى”.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ڕێبوار بابکەیی، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە گرنگی بانگهێشت کردنی سەرۆکی هەرێم بۆ داڤۆس، ڕایگەیاند: بانگێشتکردنی سەرۆکی هەرێم بەشێوەیەکی فەرمی بۆ کۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کاربەدەستان و ئەوانەی کۆڕبەندەکە بەڕێوەدەبن، دانیان بەوەداناوە، کە هەرێمی کوردستان کارەکتەرێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و ڕۆڵی هەیە لە هاوکێشە سیاسییەکان، ئەمنییەکان، چارەسەرییەکان و ئیدارەی ململانێیەکان، کە هەیە لەسەر ئاستی ناوچەکە. هەروەها ڕۆڵی هەیە لەوەی، کە دەگوزەرێت لە عێراق و هاوکێشە سیاسییەکان ئەوەی، کە پەیوەستە بە پڕۆسەی سیاسی و حکومڕانی لە عێراق و ڕۆڵی هەرێم لەو نێوەندەدا چی دەبێت، وە ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە پاراستنی ئەمنییەتی هەرێمەکەیدا، کە نمونەیەکی ئەمنی زۆر گرنگە.
ڕێبوار بابکەیی گوتیشی “جگەلەوەی کە هەرێمی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا سەرکەوتووانە شەڕی بەرانبەر بەداعشی کۆتایی پێهێناوە و هێزی پێشمەرگەی کوردستان ناوبانگێکی گەورەی دەرکردووە؛ هەڵبەت ئەم سەردانە بەشێوەیەکی فەرمی پێگەی دیپلۆماسی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی جیهان بەهێزتر دەکات، لەڕووی پێگەی نێودەوڵەتییەوە، چونکە نێچیرڤان بارزانی، بە ناونیشانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆڕبەندەکەی کردووە، نەک بەناونیشانی بەرپرسێکی عێراقی، هەرچەندە هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق”.
ئەو پەرلەمانتارە جەختیکردەوە و گوتی، ئەوەندەی کۆبوونەوەکانی پەراوێزی کۆڕبەندەکە گرنگە، ئەوەندە ناوەڕۆکی کۆڕبەندەکە گرنگ نییە.