نوچە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس کۆبوونەوە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی کوردستان و تورکیایان تاوتوێکرد.
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەولوود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢١-١-٢٠٢٠ لە پەراوێزی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس بەڕێوەچوو.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان “دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و ئه‌گه‌رى به‌هێزبوونه‌وه‌ى له ناوچه‌كه و چۆنيیه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوتوێ‌کران”.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جه‌ختيان له په‌ره‌پێدانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركيا و گرنگيى پێكه‌وه كاركردن بۆ هێوركردنه‌وه‌ى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى كرده‌وه.
لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمدا هاتووە، چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى مايه‌ى بايه‌خى هه‌ردوولا تاوتوێكران و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا بيروڕايان له‌باره‌يه‌وه گۆڕییەوە.