نوچە
ئێوارەی ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا گەیشتە هەولێر و لەلایەن وەزیری پێشمەرگەوە پێشوازی لێ كرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ (سێشەممە ٢١-١-٢٠٢٠) لۆرێنزۆ گویرینی، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا گەیشتە هەولێر، لە فڕۆكەخانە لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازی لێ كرا.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا دوای ئه‌وه دێت، كه له (١٧ی دیسێمبه‌ری ٢٠١٩)دا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
ئیتاڵیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی له رووی لۆجستییه‌وه هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات و به‌شداره له پڕۆژه‌كانی راهێنانی هێزی پێشمه‌رگه.