نوچە
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌یان رایدەگەیەینێت، باندێكی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی مادده‌ی هۆشبه‌ریان بە 130 کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە ده‌ستگیركردووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌یان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، باندێكی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیركردووه.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كه به ژماره‌ی “تایبه‌ت” و ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (21-1- 2020) بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: بانده‌كه پێكهاتوون له سێ تۆمه‌تبار پێكهاتووه و ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر بڕی (130) كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری “هیرۆین”.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه، ئه‌و تۆمه‌تبارانه به گوێره‌ی یاسای (14)ـی تایبه‌ت به مادده هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و دۆسییه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی دادگا كراوه.