خۆپیشاندانەكانی عێراق ئاڵۆزتر دەبن

0

شلێر سەعید

ئەمڕۆ (سێشەممە ٢١-١-٢٠٢٠) لە ڕێگای محمد قاسم نزیك مەیدانی تەیران لە بەغدا، خۆپیشاندەرێك بە بۆمبی فرمێسکڕێژ كوژرا. خۆپیشاندەرێكیش دەڵێت ”ئێمە بەردەوام دەبین گەر هەمووشمان بكوژرێن”. 

 پێكدادان و ئاڵۆزی لە كاتژمێرەكانی بەیانی سێشەممە لە ڕێگای محمد قاسم دەستی پێكرد لە نێوان هێزی ئەمنی و خۆپیشاندەران.

هاوكات سەرچاوەیەكی پزیشكی ڕایگەیاند، خۆپیشاندەرێك لە شاری دیالە گیانی لەدەستدا بەهۆی قوڵی برینەكەی و بە پێی وێنەكانی گیراون بە ئاشكرا دیارە، كە هێزە ئەمنییەكان تەقە لە خۆپیشاندەران دەكەن لە بەغدا نزیك ڕێگای محمد قاسم، كە دەكەوێتە نێوان بەسرا و بەغدا.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە رافع شاكر، ڕۆژنامونوس و یەكیك لە خۆپیشاندەران ڕایگەیاند: خۆپیشاندان لە زۆربەی شارەكانی عێراق بەردەوامە، و بەردەوامیش دەبین تا ئەوكاتەی داواكاری ئێمە دێتە دی. گوتیشی ئەمڕۆش هاوشێوەی دوێنی دووشەمە شەهید و بریندارمان هەیە، بەڵام تا ئێستا بەوردی ژمارەیان دیارنییە، بەڵام دووكەس كوژراوە یەك لە بەغدا و یەك لە دیالە و چەندین بریندارهەیە، چونكە هێزە ئەمنییەكان بە ئاشكرا تەقەمان لێدەكەن و بە وێنە لامانە. 

هاوکات حەسەن شاکر، سەرۆکی کوتلەی بەدر، لە پەرلەمانی عێراق بۆ میدیاكان ئەوەی دركاندووە، كە ئیدارەی ئەمریکا لەڕێگەی پێدانی پارە بە هەندێک لایەن، هەوڵی دروستکردنی پشێوی لە عێراق دەدات. دەشڵیت ”ئەمریکییەکان لە رێگەی گۆڕینی ئاراستەی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و سووتاندنی دامەزراوەی گشتی و تایبەتەکان کار لەسەر تێکدانی بارودۆخی عێراق دەکه‌ن”.

سەبارەت بە لێدوانی هەندێ لە كوتلە شیعەكان، کە گوایا ئەمریكا هانی خۆپیشاندەران دەدات بۆ پشێوی نانەوەی زیاتر لە عێراق، رافع دەڵی ”ئەوە هیچ ڕاست نییە و داواكاری ئێمە لەسەرەتاوە ئاشكرایە و پەیوەندی بە ناكۆكی نێوان ئەمریكا و كوتلە شیعەكان نییە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com