نوچە-العربی الجدید
ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح، کە هادی عامری سەرۆکایەتی دەکات، لەبارەی مەرجەکانی ئەم هاوپەیمانیتیە بۆ سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق لێدوانێک دەدات.
احمد الکنانی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: سەرۆکوەزیرانی داهاتوو دەبێ کەسێکی سەربەخۆ بێت و سەر بە هیچ حزب و لایەنێکی عێراقی نەبیت.
بە گوێرەی زانیاریەکان، گفتوگۆی لایەنەکان لەسەر کاندیدکردنی عەلی شوکری، ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بەرەدوامە.