شلێر سەعید: هەولێر
قایم قامى کۆیە ڕایگەیاند، لە سبەی-ەوە دەستدەکەین بەدابەشکردنى نەوت لە سنورى کۆیە، پارێزگاى هەولێریش دەڵێت ”ئەو بڕە نەوتەى لە عێراقەوە دیتَ زۆرکەمە”.
ئەوە لەکاتێکدایە، کە لە ساڵى 2017 وە نەوت دابەشنەکراوە لە سنوری قەزاى کۆیە، کە سەر بە پارێزگاى هەولێرە و ئەوەش ببۆوە جێى نیگەرانى دانیشتوانىئەم سنوورە.
لە لێدوانێکى تایبەت بە نوچە، یوسف کەلکانى، قایمقامى قەزاى کۆیە، سەبارەت بە دابەشکردنى نەوت ڕایگەیاند: بڕیارە سبەى چوارشەم ( 22-1-2020) نەوت دابەشبکرێت لە سنورى قەزاى کۆیە. دابەشکردنەکەش بەپێى ئەو ریزبەندی ئەو لیستەیە، کە بۆ بایەعەکان دانراوە دەبێت.
فرسەت سۆفی پارێزگاى هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکى دا بڵاوى کردۆتەوە، کە ئەو بڕە نەوتەى لە لایەن حکومەتى عێراقەوە دەنێردرێت زۆر کەمە و ئێمە هەوڵى تەواو دەدەین تا بڕەکە زیاد بکرێت. گوتیشى ”هەر کات نەوت بگاتە عەمبارەکان دەست بەدابەشکردنى دەکەن”.
فرسەت سۆفى ئاماژەى بەوەشکرد، هەرکات دابەشکردنى نەوت لە قەزاى کۆیە تەواو بوو دەست بەدابەشکردن دەکرێت لە ناوچەکانى دیکەش.