نوچە
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر ئاشكرای دەکات، کە بەھۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی 19 شوێن لە ھەولێر داخران.
د. سەرهەنگ جەلال، بەڕێوەبەری کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا راگەیاند: تیمەکانی چاودێری تەندروستی و سەلامەتی خۆراک لە هۆبەی چاودێری تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی لە ئەنجامی هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنین لە سنووری شاروانییەكانی (1 و 3 و 4)، 19 شوێنیان داخست، کە مەرجەکانی تەندروستیان تێدا نەبوو”.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەو شوێنانە بریتین لە: دوو سەمونخانە و یەک نانەواخانە و سێ خواردنگە و پێنچ ئارایشگا و یەک مەساج و یەک کۆگا خواردن و دوو چایخانە و چوار سەرتاشخانە”.
بەڕێوەبەری کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە “تیمەکان رۆژانە لە پشکنینی شوێنە گشتیی و کارگەکان بەردەوامن و بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لە کاتی بینینی هەر سەرپیچێەک تیمەکانمان ئاگادار بکەنەوە بۆ بەدواداچوون”.



