ئەسعەد مورادی
به‌رپرسی ناوچه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له شارۆچکەی خورماتوو رایدەگەیەنێت، لایەنگرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شارۆچکەی خورماتوو، لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە لە نێو ماڵەکەی خۆیدا شەهید کرا.
لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ئه‌رسه‌لان عه‌لى داوودى، به‌رپرسی ناوچه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له شارۆچکەی خورماتوو، لەبارەی گیان لەدەستدانی لایەنگرێکی حزبەکەی لەو ناوچەیە ڕاگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ (سێشەممە 21-1-2020)، کاتژمێر 5:30، سالار سابیر زه‌نگه‌نه، کە لایەنگرێکی پارتییە و هاوکات پاسەوانی تایبەتی خۆم بوو، له ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له گه‌ڕه‌كى ڕزگاریی قه‌زاى خورماتوو له لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراوه‌وه شه‌هید كرا”.
لەبارەی چۆنیەتی روودانی رووداوەکە، ئه‌رسه‌لان عه‌لى گوتی ”سالار کاتێک چووەتە حەوشەی ماڵەکەی، تەقەی لێکراوە و شەهید کراوە، هەروەها لە کاتی ڕووداوەکە هاوسەر و منداڵەکانی لە ماڵەوە بوون و کەسیان زیانیان بەر نەکەوتووە”.
