نوچە: ئاژانسەکان
درەنگانی شەوی رابردوو سێ موشەک ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدای پایتەختی عێراق کراون.
بەپێی زانیارییەکان، درەنگانی شەوی دووشەممە 20-1-2020، لە ناوچەی زەعفەرانیە-ەوە موشەکەکان ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کراون.
بەهۆی ئەوەی دوو لەو مووشەکانە نزیک باڵوێزخانەی ئەمریکا کەوتوونەتە خوارەوە و زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدراوە.
بە گوێڕەی لێکدانەوەی شارەزایان سیاسی و ئەمنی، ئەم جۆرە هێرشانە چەندین جارە دووبارە دەبێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی میلیشیاکانی سەر بە حەشدی شەعبی لەپشت ئەو هێرشانەوەن، تاکو ئێستا سەرچاوەی هێرشکردنەکە ئاشکرا نەکراوە.