کاتی گەڕانەوەی تەرمی پەنابەرەکان بۆ هەرێم ئاشکرا کرا

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووە تەرمی ئەو کوردانە دەگەڕێننەوە بۆ هەرێمی کوردستان، کە لە یەختە نوقومبووەکەدا دۆزراونەتەوە.  

كاتژمێر ٩-ی بەیانی ڕۆژی شەممە (١١-١-٢٠٢٠ ) لە كاتی كۆچكردنی پۆلێك پەنابەر، كە بە نیازبوون لە كەناراوەكانی وڵاتی یۆنان خۆیان بگەیەننە كەناراوەكانی وڵاتی ئیتاڵیا، لە نزیك دوورگەی (پاكسوس)-ی یۆنان یەختەکەیان ژێر ئاو دەکەوێت، دوای رووداوەکەش پۆلیسی دەریاوانی یۆنان، توانیویانە ٢١ کەس رزگاربکەن و تەرمی ١٢ کەسیشیان دەربهێننەوە لەو تەرمانەش ژمارەیەک تەرمی هاوڵاتی کوردی هەرێمی کوردستانی تێدابوو.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران، سەبارەت بە تەرمی ئەو کوردانەی، کە لەناو یەختە نوقومبووەکەی ئاوەکانی یۆناندا بوون، ڕایگەیاند: هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ گێڕانەوەی تەرمی ئەو کەسە کوردنەی تا ئێستا دۆزراونەتەوە، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتووی تەرمەکان لە ڕێگەی یەکێک لە وڵاتە عەرەبییەکانەوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێن و ڕادەستی کەسوکاریان بکرێنەوە”.

لە بارەی ژمارەی تەرمی کوردەکانەوە، گوتی “تاکو ئێستا هیچ تەرمێکی نوێ نەدۆزراوەتەوە، ئەوەی هەیە پێنج تەرم دۆزراونەتەوە و ١٥ کەسیش بێ سەروشوێنن لە ڕووداوەکەدا”.

سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران دەڵێت “هەوڵدەدەین هەموو ئەو زانیاری و داواکارییانەی، کە داوامان لێکراوە لەسەر بێسەروشوێن بووەکان، بەیانی بیانخەینە بەدردەستی لایەنی پەیوەندیداری وڵاتی یۆنان، بۆ ئەوەی هەرکاتێک تەرمێکی نوێ دۆزرایەوە زانیاریان لەبەر دەست بێت”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com