مۆسکۆ هۆشداری دەداتە ئێران

0

نوچە-ئاڕی تی

راوێژکاری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا هۆشداری دەداتە ئێران.

سێرگی ریابکۆف، ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، لەبارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی هۆشداری دەداتە ئێران و داوا لەم وڵاتە دەکات، کە پابەندی خاڵەکانی بێت.

ریابکۆف هاوکات لە بارەی بەرزکردنەوەی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، هۆشداری دەداتە وڵاتانی ئەوروپی.

بە گوتەی ڕیابکۆف، بردنی دۆسیەی ئێران بۆ ئەنجومەنی ئاسایش مەترسیدارە.

ریابکۆف ئەوەشی خستەڕوو، کە مۆسکۆ بە توندی هۆشداری داوەتە ئێران و داوای لێکردووە، لەبارەی بەڵێنەکانی بە ئاژانسی نێوودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بەردەوام بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com