شلێر سەعید: هەولێر
پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، وەکو ئەرکێک بەرانبەر پێشمەرگە و خانەوادەی شەهیدان و گەلی کوردستان موچەی خانەنشینی رەتدەکاتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، لە دوای پەسەندکردنی یاسای چاکسازی، کە رێگە دەدات پلە باڵاکان موچەی خانەنشینی رەتبکەنەوە، بەشێک لە ئەندامان پەرلەمانی کوردستان وەرگرتنی موچەی خانەنشینی پەرلەمانتارییان رەتکردۆتەوە.
لە لێدوانێکى تایبەت بە نوچە، سەروان محمد حاجی، ئەندامى فراکسیۆنى پارتى و لە لیژنەى پێشمەرگە، سەبارەت بە دەست بەردارى خانە نشینەکەى ڕایگەیاند: بێ ویژدانیە گەر پارەى خانەنشینى وەربگرى، ئەگەر هەر چوار ساڵ 111 پەرلەمانتار و 20 وەزیر خانەنشین بکرێت، واتە 40 ساڵى دیکە بودجەى هەرێم بەس بەشى خانەنشینى پەرلەمان دەکات.
ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی پارتی ئەوەشی خستوەتەڕوو، بڕیارەکەی وەکو ئەركێک بەرانبەر “پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان و گەل و نیشتیمان داوە”.