دوایین زانیاری لەبارەی کاندیدی سەرۆک وەزیران

0

نوچە: ئاژانسەكان  

ئەمڕۆ (دووشەممە ٢٠-١-٢٠٢٠) حسن خەلاتی، نوێنەری فراكسیۆنی حیكمە لە پەرلەمانی عیراق، ڕایگەیاند، سێ  بەربژێر هەیە لەبەردەم سەرۆك كۆمار، كە دەبێ یەكیان كاندید بكریت. 

خەلاتی گوتیشی، لە ئێستا دا مەیدانی عێراق زیاتر جێی متمانەیە بە ناولێنانی پالیوراوان، بەم شێوەش حكومەتی نوێ زیاتر لەبار دەبێت بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە. 

سەرچاوەكانی میدیای عەرەبی ئەوەشیان ئاشكرا كردووە، كە هەڵبژاردن لە نێوان علی شوكری و موستەفا كازمی سەرۆكی هەواڵگری  و محمد توفیق علاوی دەبێ.

بە پێی هەمان سەرچاوە، كازمى دةلَيَت، تا ڕادەیەك قبوڵكراوە لە شەقام و پێشتر لە لایەن ئێرانەوە ڕەتكرابۆوە، بەڵام شوكری وعلاوی لەشەقام ڕەتكراونەتەوە.

هاوكات سەرۆكی كوتلەی  بەیارق  محمد خالیدی ئاشكرای كردووە، كە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق،  كەسێك دەستینیشان دەكات بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران. خالیدی گوتیشی ”پاڵێوراوەكە ڕێكەوتنی لەسەركراوە”. 

لە ئێستا دا بە شێوەیەكی فراوان خۆپیشاندانەكانی عێراق لە بەغدا پەرەی سەندووە لەسەرجەم پارێزگاكان و زۆربەی شەقامە سەركییەکان و ڕێگاكان گیراون؛ ئەوەش دوای ئەو مۆڵەتەی پێیان درابوو، كە كەسێك بۆ سەرۆك وەزیران، دیاریكردنی و لە ئەنجام گرژی و ئاڵوزیەكی زۆری لێكەوتەوە. هێزەكانی ئاسایش بەهەموو شێوەیەك ڕوبەڕووی خۆپیشاندەران دەبنەوە تا خۆپیشاندەران بڵاوە پێ بكەن.

لە مانگی نۆڤەمبەری ڕابردوودا، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە ژێر فشاری خۆپیشاندەرەكان و مەرجەعی شیعە، كە لە سەرەتای مانگی ئۆكتۆبەر دەستی پێكرد و تا ئێستاش بەردەوامە راگەیاند.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com