روونکردنەوەی دادگای فیدراڵ لەبارەی بڕیاری چوونەدەرەوەی هێزە بیانییەکان

0

نوچە

گوتەبێژی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەوان تائێستا هیچ بڕیارێکیان لەبارەی مانەوە یان چونەدەرەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق دەرنەکردوە.

ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی ٥-١-٢٠٢٠، پەرلەمانی عێراق بەبێ ئامادەبونی کورد و سونەکان، بە بەشداری سەرجەم فراکسیۆنە شیعییەکان بڕیار چونەدەرەوەی هێزە بیانییەکانی پەسەندکرد، ئەوەش دوا دو رۆژ هات لە کوژرانی هەر یەک لە قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە بۆردومانێکی ئەمریکییەکاندا لە بەغدا.

ئیاس سامۆک، وتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: تائێستا دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق هیچ بڕیارێکی لەبارەی مانەوە یان چونەدەرەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق دەرنەکردووە.

پێشووتریش ئوسامە نوجێفی سەرۆکی بەرەی رزگاری و گەشەپێدان لە بارەی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندبوو، “بڕیارەکە بەپەلە دەرچوێندراوە و داوایان لە دادگای فیدڕاڵی کردوە رونکردنەوەیان پێ بدات، کە ئایا پەرلەمان دەتوانێت بڕیار بۆ ئەو کاروبارانە دەربکات کە راستەوخۆ پەیوەندییان بە لایەنی جێبەجێکار واتە حکومەتەوە هەیە، بە تایبەت کە حکومەتی ئیستا حکومەتێکی کاربەڕێکارە و کورد و سونەکانیش بەشداریان لەو بڕیارەدا نەکردوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com