نوچە-المیادین
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەڵێت، تەل ئەبیب لە هەوڵدایە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی کەنداو، بگاتە بە رێککەوتنی سیاسی.
ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، جەخت لە سەر ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی تەلئەبیب و وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە دەکاتەوە.
بە گوتەی کاتز، پەیوەندیەکانی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی کەنداو، بە خێرایی ڕووی لە گەشەکردنە و ئامانجیشمان ڕێککەوتنێکی سیاسی بەرەدوامە.
بە گوتەی کاتز، ئامانجی سەرەکی ئیسرائیل ئەوەیە، کە رێککەوتنێکی ئەوتۆ بێتە کایەوە، کە بەو پێیە لە هیچ حاڵەتێکدا هێرشی سەربازی بۆ سەر یەکتر ئەنجام نەدەن.
بڕیارە ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی روسیا، لە ڕۆژانی داهاتوو سەردانی ئیسرائیل بکات. کاتز ئەم سەردانەی پوتین بەرز دەنرخێنیت.