نوچە-الصباح
ڕۆژنامەی الصباح، ئەمڕۆ (دووشەممە ٢٠-١-٢٠٢٠)، وردەکاری رێککەوتنی نێوان هادی عامری و موقتەدا سەدر-ی ئاشكرا کرد.
بە گوێرەی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی الصباح، سەرباری ناکۆکی و جیاوازی لە بۆچوونەکانیان لە دوای دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆکوەزیران، هەر یەک لە سەرۆکی رەوتی سەدر و هادی عامری، لە سەر چارەسەرکردنی کیشەی دیاریکردنی گەورەترین فراکسیۆنی ناو پەرلەمان رێککەوتوون.
ڕۆژنامەکە ئاشکراشی دەکات، کە هاوپەیمانی فەتح بە سەرکردایەتی هادی عامری، بە نیازە عەلی شوکری، ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار یان محمد توفیق علاوی، وەزیری پێشووی ئەم وڵاتە، بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید بکات.