نوچە
گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی وڵاتدا هێزە ئەمنییەکان سەرپشکراون لەوەی هەر کەسێک دەستگیر بکەن کە “رێگاکان و فەرمانگەکان دادەخات”.
خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ (دووشەممە ٢٠-١-٢٠٢٠)، عێراق دوای ئەوەی هات، دوێنێ یەکشەممە ١٩-ی مانگ ئەو وادەیە کۆتایی هات، کە خۆپیشاندەرانی ناسریە بۆ دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ،دیارییان کردبوو.
لەو بارەیەوە عەبدولکەریم خەلەف گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بە کەناڵی عێراقییە راگەیاندوە: ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق، هێزەکانی ئەمنییەکانی سەرپشکردووە هەموو ئەوانە دەستگیربکرێن، کە رێگاکان و فەرمانگەکان دادەخەن”.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، داوا لە خۆپیشاندەران دەکەین، پابەندبن بە مانەوە لە گۆڕەپانەکان و رێگاکان دانەخەن، چونکە لەو کاتەدا روبەری دەستگیرکردن دەبنەوە.