نوچە-ئاژانسەکان
عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، لە میانی دیدار لەگەڵ ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانی عێراقی، پشتیوانی خۆی لە خۆپیشاندانەکان دەربڕی.
عەلی سیستانی، هەروەها جەختی لە سەر بەردەوام بوونی ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکانی عێراق کردۆتەوە.
بە گوتەی عەلی سیستانی، خۆپیشاندەران دەبێ بۆ گوشار خستە سەر گەندەڵکاران و دەسەڵات بەدەستانی عێراق، لە دەربڕینی ناڕەزایی خۆیان بەردەوام بن.
بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، گوڕوتینێکی زۆرتری بە خۆپیشاندەران بەخشیوە.