سەفین دزەیی: هەرێمی کوردستان بێ لایەن دەبێت

0

نوچە

به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەڵوێستی حکومەتی هەرێم لەبارەی گرژییەکان و ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران ئەوەیە، کە هەرێمی کوردستان بێلایەن بێت و نەبێتە بەشێک لەو ململانێیە.

بەپێی راگەیەندراوێکی پەرلەمانی کوردستان، دوێنێ سەفین دزەیی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هەرێم لەگەڵ لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانی پەرلەمانی کوردستان کۆبوەتەوە و لەبارەی هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمەڕ گرژییەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران و لێکەوتەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان گفتوگۆ کراوە.

سەفین دزەیی لە کۆبونەوەکەدا گوتوویەتی “هەڵوێستی حکومەتی هەرێم لەبارەی گرژییەکان و ململانێی نێوان ئەمریکاو ئێران ئەوەیە، کە هەرێمی کوردستان بێلایەن بێت و نەبێتە بەشێک لەو ململانێیە”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕو، تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە تایبەت بو قسەکردن لەسەر میکانیزمەکانی توندوتۆڵکردنی پەیوەندییەکانی نێوان لیژنەى په‌یوه‌ندییه‌كان و فەرمانگەى په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ هەردولا لەسەر ئەوە کۆکبون کە پێویستە هەماهەنگی و بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەکانی نێوانیان لەسەر سێ بنەما بێت ئه‌وانیش بنەمای وەزیفی، بنەمای کارگێڕی، بنەمای پەیوەندییەکان.

هاوکات لەبارەی رەشنوسی یاسای ڕەوەندی کوردستانی گفتوگۆ کرا، وەک تەوەری سێیەم و سەرەتا لەلایەن سەرۆکی لیژنەوه‌ باس لە دواھەنگاوەکانی بە یاساییکردنی ڕەشنوسەکە بۆ شاندی فەرمانگەى په‌یوه‌ندییه‌كان کراو داواشى لە شاندی میوان کرد کە پڕۆپۆزەڵێک ئامادە بکەن و تیایدا هەم تێبینییه‌كانیان لەسەر بڕگەکانی ڕەشنوسەکەو هەمیش ڕاو پێشنیازه‌كانیان بخەنەڕو و بۆ لیژنەكه‌ى بنێرن. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com