نوچە
سه‌ر له‌به‌یه‌یانی ئه‌مڕۆ (دووشەممە ٢٠-١-٢٠٢٠) خۆپیشاندان له زۆربه‌ی پارێزگا و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌ستیپێكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ ئه‌و مۆڵه‌ته سێ رۆژییه‌ی خۆپیشاندەران كۆتایی دێت، بۆیە چالاكوانان و رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كانیش هه‌وڵه‌كانیان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت چڕتر كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانی ملیۆنی ئه‌نجام بده‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، رێگه‌ی خێرای نێوده‌وڵه‌تی نێوان به‌غدا و پارێزگاكانی باشووری عێراق داخراوه و هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگه‌كه په‌كی كه‌وتووه.
هەر بەپێی زانیارییه‌كان، له كه‌ربه‌لا پردی سه‌ره‌كی “ضریبه”ی ناوه‌ڕاستی پارێزگاكه و چوار پردی سه‌ره‌كی پارێزگای موسه‌ننا داخراون و هاتوچۆش له هه‌ر یه‌كه له سه‌ماوه و رومێسه راگیراوە؛ هاوكات رێگه‌ی نێوان هه‌ردوو پارێزگای زی قار و موسه‌نا داخراوه.
له به‌عقوبه‌ش خۆپیشانده‌ران پردی “جمهوری”یان گرتووه و رێگه‌ی هاتوچۆ نه‌ماوه، له‌لایه‌نی دیكه‌وه‌ش رێگه‌ی نێوان هه‌ردوو پارێزگای دیوانیه و بابل گیراوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه پێشتر خۆپیشانده‌ران له ناسریه مۆڵه‌تی سێ رۆژیان داوه‌ته حكومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵوێستی توندتریان ده‌بێت.