نوچە-ئاژانسەکان
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، گەشبینی خۆی لەبارەی گەیشتن بە رێککەوتنی ئاگربەست لە لیبیا دەخاتەڕوو.
سبەی (دووشەممە ٢٠-١-٢٠٢٠) بڕیارە بە بەشداری سەرۆکانی روسیا و تورکیا و لایەنەکانی شەڕی ناوخۆی لیبیا، لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، کۆبوونەوەی تایبەت بە قەیرانی لیبیا بەڕێوەبچێت.
بەڕێوەچوونی ئەم کۆبوونەوە لە کاتێکدایە، کە شەڕی ناوخۆی لیبیا، بەرەو ئاقارێکی نادیار دەچێت و هەر یەک لە سەرۆکانی تورکیا و روسیا، گەشبینن بەوەی لە ئەنجامی ئەم کۆبوونەوەیە بگەنە رێكکەوتنی ئاگربەست و پرۆسەی سیاسی لەم وڵاتە ڕەوتی ئاسایی خۆی دەستپێبکاتەوە.