نوچە-ئاژانسەکان
ریاز مەسعودی، نوێنەری ئەندامی فراکسیۆنی سائیروون لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە لە سەر هەڵبژاردنی کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیران گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
بە گوتەی ڕیازی، تێکڕای لایەنە سیاسییەکانی عێراق، لە سەر پێوەرێک بۆ دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران هاودەنگن، ئەویش بریتییە لە کەسێک، کە بە گوێرەی تواناییەکانی دیاری بکرێت، نەک ئینتمای بە خەتێکی فکری و سیاسی دیاریکراو.
بە گوتەی ئەم ئەندامەی فراکسیۆنی سائیروون، چوارچێوەی قۆناغی ئینتقالی لە سەر بنەمای ڕێککەوتنێکی سیاسی دیاری دەکرێت.