ئه‌نقه‌ره: له‌هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی عیراقدا پێشوازی له‌جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ین
نوچە.نیت.Knn
حكومه‌تی توركیا، جه‌خت ده‌كاته‌وه كه له‌گه‌ڵ پاراستنی یه‌كگرتوویی عێراقدان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و یه‌كگرتووییه پارێزگاری لێ نه‌كرێت، ئه‌وا پێشوازی له‌جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
جاهید توز، راوێژكاری جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند: له هه‌وڵی پاراستنی یه‌كگرتوویی عیراقدان، به‌ڵام ئه‌و یه‌كگرتووییه له‌سایه‌ی سیناریۆكانی جیابوونه‌وه‌دا كارێكی مه‌حاڵه و ئه‌گه‌ر هاتوو عیراقیش به‌یه‌كگرتوویی نه‌مایه‌وه، ئه‌وا ئه‌نقه‌ره پێشوازی له‌سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
توز، به جزیره نێتی راگه‌یاندوه: به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بینرێت، عێراقێكی دابه‌شبوه به‌سه‌ر سێ هه‌رێمدا و كوردیش له‌باكوری عیراق خاوه‌نی مافی چاره‌ی خۆنووسینی سیاسی خۆیانن.
هاوكات توێژه‌رو نووسه‌ری توركی وه‌حید ئه‌نجه، به‌هه‌مان سه‌رچاوه‌ی راگه‌یاندوه: له‌سه‌رده‌می پارتی داد‌و گه‌شه‌پێداندا، هه‌ڵوێستی توركیا به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان، گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتوه‌و جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش، خواستێكی ئه‌مریكایه و له‌به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كورددا نییه.
ئه‌نجه وتیشی “پشتیوانیكردنی ئه‌نقه‌ره له بژارده‌ی سه‌ربه‌خۆبوونی هه‌رێم، له‌كاتێكدایه كه توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دابه‌شبوونی عیراقی نییه”.