دوا مۆڵەت بۆ خاوەن مۆلیدەکان دیاری دەکرێت

0

شلێر سەعید

سەرۆکى لیژنەى بەدواداچونى مۆلیدە ئەهلیەکان رایدەگەیەنێت، پارێزگاى هەولێر دوامۆڵەت بۆ خاوەن مۆلیدە ئەهلیەکان تا مانگی ئایار دەبێت، تاکو مۆلیدەکانیان بکەنە بێ دەنگ (کاتم صوت)، بە پێچەوانەوە شوێنەکانیان لێ وەردەگیرێتەوە.

لە لێدوانێکى تایبەت بە نوچە، ئەندازیار قارەمان مەولود، سەرۆکى لیژنەی بەداواداچونى مۆلیدە ئەهلییەکان، لە پارێزگاى هەولێر، دەربارەى گلەیى هاوڵاتیان لە کەمى کارەبا ڕایگەیاند: ئێمە دوو خشتەمان هەیە لەو کاتژمێرانەى کارەباى نیشتمانى هەیە لەگەڵ کارەباى مۆلیدەکان ڕێکخراوە، بۆ ئەوەى کاتژمێرى مۆلیدەکان کەم بێت، هاوڵاتى پارەى کەمى بۆ بێتەوە. گوتیشى ”لە هەندی گەڕەک خۆیان کارەباى بازرگانیان هەیە لەو کاتانەى کارەبا نییە خۆیان پێى دەکەن”.

سەبارەت بە جێ بەجێکردنى بڕیارى مۆلیدەى بێ دەنگ قارەمان مەولود، ئاشکراى کرد، کە بەشێکى زۆر لە مۆلیدەکان کردویانەتە مۆلیدەى بێ دەنگ و ئێمە وەک لیژنەکەمان سەردانمان کردوون و خەڵکى ناوچەکە زۆر دەست خۆشیان هەیە بۆ ئەو کارە. گوتیشى ”هەموو مۆلیدەکانى سنورى پاریزگاى هەولێر نوسراوایان بۆچووە دەبێت مۆلیدەکانیان بکەنە کاتم، و دوا کاتیان بۆ جێبەجێ کردنى ئەو بڕیارە، تا (1-5-2020) دەبێت، بە پێچەوانەوە ئەوەى پابەند نەبێ، شوێنەکەى لێ وەردەگیرێتەوە و دەدرێتە خەڵکى دیکە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com