عەبدولمەهدی خۆپیشاندانی کەرکوکی راگرت

0

شلێر سەعید: هەولێر

دژی ئەو نادادپەروەری لە دامەزراندنی مامۆستا و فەرمانبەران كرا لە كەركوك، بڕیاربووئەمڕۆ (یەكشەممە 19-1-2020) گروپی ئەنجومەنی مامۆستایانی دانەمەزراوو چەند لایەنێكی كوردستانی لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەركوك خۆپیشاندان بكەن، بەڵام لەسەر داواكاری د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق خۆپیشاندانەكە نەكرا.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ئەندام جەباری، بەرپرس و گوتەبێژی گروپی ئەنجومەنی مامۆستایانی دانەمەزراو لە کەرکوک، دەربارەی ئەنجامنەدانی خۆپیشاندانەكەیان ڕاگەیاند: دوێنی ئەنجومەنەكەمان لەگەڵ هەموو لایەنەكان كۆبوینەوە بڕیارماندا خۆپیشاندان بكەین ، بەڵام دوایی نیوەڕی هەمان ڕۆژ دكتۆربەرهەم سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كۆبونەتەوە، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە وەكالەت داوای كردوە خۆپیشاندانەكان ڕابگرین لە كەركوك. گوتویەتی ”نامانەوی كەركوك وەك بەغدای لێبێت، چونكە ناوچەیەكی هەستیارە”.

جەباری گوتیشی، لەبەرامبەر ئەنجامنەدانی خۆپیشاندانەكان بەڵێنیان پێداوین دوای 3 ڕۆژ ئەوان چارەسەرێك بدۆنەوە و لیژنەك پێكبهێنن بۆ وردبینی كردنی لیستی ناوەكان و لەو 400 ناوەی ماوە پشكی كورد بدێت % 32 بۆكورد بێت هەرچەدە بۆ ئەم قۆناغە كەمە سەدا 32.

‌پێی لیستی ناوی دامه‌زرێنراوان، نزیكه‌ی هه‌زار و 517 كه‌س له‌ دامه‌زرێنراوان به‌ر پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب كه‌وتون، كه‌ لانیكه‌م له‌سه‌دا 62-ی كۆی دامه‌زرێنراوان ده‌كات، له‌ كاتێكدا كورد نزیكه‌ی 500 دامه‌زرێنراوی به‌ركه‌وتووه‌، كه‌ نزیكه‌ی له‌سه‌دا 20 و توركمانیش زیاتر له‌سه‌دا 17 ی دامه‌زراندنه‌كه‌ی به‌ركه‌وتووه‌.

هاوكات رێبوار تەها، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق هەفتەك لەمەوبەر رایگەیاندبوو، كە پاش کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی دەستەی نەزاهەی عێراق و دەستەی نەزاهەی کەرکوك مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ دامەزراندنەکەی پەروەردەی کەرکوك بکەنەوە و رێکارە یاساییەکان دەستپێبکەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com