هاوپەیمانی حیکمە و نەسر راگەیێندراوێک بڵاو دەکەنەوە

0

نوچە-الفرات نیوز

سەرانی دوو هاوپەیمانی حیکمە و نەسر راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.

عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە و حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر، لە دیداریکدا کە شەوی ڕابردوو ئەنجام درا و جەخت دەکەنەوە، کە نابێ عێراق ببێتە مەیدانی یەکلایی کردنەوەی ململانێی سەربازی وڵاتانی ئیقلیمی و جیهان.

دوو لایەم لەم دیدارەدا هەروەها جەخیان کردە سەر چارەسەری کێشە و قەیرانەکانی بەردەوام دەوڵەتی فیدراڵی عێراق و تێپەڕینی عێراق لەم قۆناغە هەستیارە.

بە گوێرەی بەیانی فەرمی نووسینگەی عەمار حەکیم، دوولایەن  پیێان وایە، کە پەیوەندیەکانی بەغدا لەگەڵ وڵاتانی جیهان دەبێ لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و رێزگرتن لە سەروەری عێراق بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com