نوچە-سکای نیوز
ئەمڕۆ (یەکشەممە ١٨-١-٢٠٢٠) خۆپیشاندانەکان لە بەغدا دەستی پێکردەوە.
ئاژانسی هەواڵی سکای نیوز، لەم بارەوە ڕایگەیاند، خۆپیشاندەران لە بەغدا لە گۆڕەپانی الطیران کۆبوونەتەوە و سەرجەم رێگاکانیان بەرەو ئەم گۆڕەپانە داخستووە.
سکای نیوز هەروەها دەڵێت، هێزە ئەمنیەکانی عێراق، بە توندترین شێوە پەلاماری خۆپیشاندەران دەدەن.
هاوکات پێگەی سومریە نیوز، هەواڵی شەڕ و تێکهەلچوونی لە نێوان هێزە ئەمنیەکان و خۆپیشاندەران پشتڕاست کردۆتەوە.