ئەمڕۆ ناوی حاجیان ئاشكرا دەكرێت

0

شلێر سەعید تایبەت 

بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە ( 19-1-2020) وەزارەتی ئەوقاف پرۆسەی  تیروپشكی بۆ ناوی حاجیان، كە ژمارەیان چوارهەزار و پێنج سەد كەسن.  

گوتە بێژی وەزارەتی ئەوقاف بۆكارو باری ئاینی ڕایگەیاند، كە ئەو ناوانەی تیروپشكیان بۆدەكرێت پێش سێ ساڵ ناوی خۆیان نوسیوە.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، نەبەز ئیسماعیل، گوتە بێژی وەزارەتی ئەوقاف دەرباری تیروپشكی ناوی حاجیان ڕاگەیاند: ئێمە پێش 3 ساڵ ناونوسینمان ڕاگەیاند، کە 86 هەزار كەس ناویان نوسی و لەو 86 هەزار کەسە و ئەو ناوانەی لای ئێمە هەن، كە 50 هەزاریان دابوو و ئەوكات تیروپشكی 3 ساڵمان انجامدا (2017-20118-2019) نزیكەی 16 هەزار كەس گەشتەكەیان كرد.

نەبەز ئیسماعیل گوتیشی، ئەوانەی تیروپشكیان بۆ دەكەین 72 هەزار و 202 كەسە،  لە و ڕێژەیە چوارهەزارو پێنج سەد كەس گەشت دەكەن، كە دابەشبووە بە سەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2020.

نەبەز ئیسماعیل دەربارەی ئەوەی ناوی دیكە کەی دەنوسرێت، بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج گوتی، تا ئێستا بڕیارمان نەداوە كەی ناو دەنوسرێتەوە و ئەو ناوانەی لای ئێمە هەن، كە 50 هەزار دیناریان دابوو و ئەگەر هەیە لە ساڵی ئایندە ناونوسین دەست پێبكاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com