پۆمپیۆ پەیوەندی بە بەرهەم ساڵح دەکات

0

نوچە

لە پەیەوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆک کۆماری عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختیان لە بەردەوامی شەڕی دژی داعش و نەهێشتنی گرژییەکان کردەوە.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر رایگەیاند “جارێکی دیکە لەگەڵ سەرۆککۆمار بەرهەم ساڵح، قسەمان لەسەر گرنگی بەردەوامی رۆڵی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە شەڕی دژی داعش کرد”.

پۆمپیۆ دەشڵێت، هەردوولا پابەندی هەوڵەکانن بۆ نەهێشتنی گرژییەکان لە ناوچەکەدا.

پاش ئەوەی لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە رۆژی ٣١-١٢-٢٠١٩، هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراقدا کرد و پێی راگەیاند “ئەمریکا ئەو خەڵکانەی خۆی دەپارێزێت کە لە عێراقن و بەرگریشیان لێ دەکات”.

لەبەرانبەردا بەرهەم ساڵح دڵنیایی بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دا کە بە جیددی بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ دەکەن و دڵنیایی دەدەن لەبارەی پارێزگاریکردن لە دابینکردنی ئاسایش بۆ کەس و دامەزراوە ئەمریکییەکان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com