بارەگای کەتائیبی حزبوڵڵا سووتێنرا

0

نوچە: ئاژانسەکان

خۆپیشاندەران بارەگای کەتائیبی حزبوڵڵایان ئاگرتێبەردا و دەروازەی سەرەکی فڕۆکەخانەی شارەکەیان داخست.

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی عێراق بەردەوامن و لە شاری نەجەف خۆپیشاندەران، بارەگای میلیشیای کەتائیبی حزبوڵڵای عێراقیان بە تەواوی سووتاند، کە دەکەوێتە نزیک پردی ئیسکان، هاوکات سەدان خۆپیشاندەری دیکەی شارەکە، دەروازەی سەرەکی فڕۆکەخانەی شارەکەیان داخست و تایەیان لەسەر شەقامەکان سووتاند. هەروەها بەشێکی دیکە لە خۆپیشاندەرانیش، دەرگای ژماریەکی زۆری فەرمانگە حکومییەکانیان داخست، تا رێگری لە دەوامی فەرمانبەران بکەن.

ھاوكات خۆپیشاندەران لە بەغدا و چەند شارێکی دیکەش، هەڕەشەی گرتنەبەری رێوشوێنی دیکە و فراوانترکردنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com