ئەسعەد مورادی
بەرپرسێکی پارتی لە موسڵ رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بەرپرسێکی باڵای داعش دەستگیر کرا، کە رۆڵی زۆری هەبووە لە توندوتیژییەکان.
ئەوە لە کاتێکدایە، کە دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا هێزه عێراقییه‌كان مهكنی ئه‌بو عه‌بدولباری، موفتی داعشیان له موسڵ ده‌ستگیركرد، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی چه‌ند زانیارییه‌كی نوێ له‌باره‌ی موفتییه ده‌ستگیركراوه‌كه بڵاو ده‌كاته‌وه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، “تیرۆریستی ناوبراو وه‌ك گوتارخوێن و پێشنوێژ له ژماره‌یه‌ك مزگه‌وتی مووسڵ كاری كردووه” و به گوتاری هاندان له دژی هێزه ئه‌منییه‌كان ناسرابوو.
لەلێداونێکی تایبەت بە نوچە، سەعید مەمۆزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی ١٤-ی پارتی لە موسڵ، لەبارەی دەستگیرکردنی بەرپرسێکی داعش لە موسڵ رایگەیاند: بەرپرسێکی داعش بە ناوی نزار عەلی بەشیر، کە بەرپرسی شانە نووستووەکانی داعشە لەم ناوچەیە و کاریشی رێنمایی کردنی چەکداران و رێکخستنەکانی داعشی دەکرد، کە چۆن هێرش بکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان و هەروەها کاری تێکدەرانە ئەنجام بدەن.
سەعید مەمۆزینی گوتیشی، ئەمڕۆ (شەممە ١٨-١-٢٠٢٠) ئەو بەرپرسەی داعش لە گەڕەکی مەنسوری موسڵ دەستگیر کرا. دەشڵێت ”داعش و رێکخستەنکانیان جموجۆڵیان زیاتر بووە، بەڵام خەڵک بەهۆی توندوتیژییەکانیانەوە بەرانبەر بە خەڵک لەگەڵیان نین. هەروەها هەڵسوکەوت و مامەڵەی تائیفی میلیشیاکان رۆڵی زۆرە بۆ بەهێزبوونەوەی داعش.