نوچە-ئاژانسەکان
وەزیری دەرەوەی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ، لەبارەی دوا پێشهاتەکانی عێراق گفتوگۆیان ئەنجام دا.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە بەیانیکدا رایگەیاند: محەمەد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوە لەگەڵ یێنس ستولتێنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ، گفتوگۆیەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.
ئاڵۆزیەکانی عێراق و ناوچەکە تەوەری سەرەکی ئەم گفتوگۆ بووە.
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا، حەکیم جەختی کردۆتەوە، کە نابێ عێراق بێتە مەیدانی ململانێی وڵاتانی بیانی.