نوچە-ئاژانسەکان
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، لە پلانیاندایە لە چەند شاڕیکی عێراق، کۆنسولخانەی نوێ بکەنەوە.
رۆژی هەینی ١٧-١-٢٠٢٠، ئەردۆغان ڕایگەیاند، ئەو کۆنسولخانەنەی، کە پێشتر لە عێراق کراونەتەوە، لە کاروباری خۆیان بەردەوام دەبن.
بە گوتەی ئەردۆغان، کۆنسولخانەکانی تورکیا لە شارەکانی بەسرە و موسڵ لە شەش مانگی داهاتوودا چالاک دەکرێنەوە و هەروەها لە دوو شاری نەجەف و کەرکوک کۆنسولخانەی نوێ دەکەنەوە.