نوچە: ئاژانسەکان
دوو خۆپیشاندەر لە بەغدا کوژران و ٢٥-ی دیکەش برینداربوون، ھاوكات چالاکوانێکیش رفێنرا. گوتەبێژی سەربازی حکومەتی عێراق دەڵێت، هێزە ئەمنییەکانیش رووبەڕووی کەسانی تێکدەر بوونەتەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، لەکاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان، له پردی سنەك، نزیك گۆڕهپانی تهحریری شاری بهغدا، پێکدادان و رووبەڕووبونەوە لهنێوان هێزه ئهمنیییهكان و خۆپیشاندهران روویدا، بەهۆی تەقە و بۆمبی گازی فرمێسکڕێژەوە، دوو خۆپیشاندەر کوژران و ٢٥-ی دیکەش برینداربوون.
عەبدولکەریم خەلەف، گوتەبێژی سەربازی حکومەتی عێراق رایگەیاند، کەسانی تێکدەر، هەڵیانکوتایە سەر بەربەستەکانی ناوچەی سنەک و هێزە ئەمنییەکانیش رووبەڕوویان بوونەتەوە.
هاوکات، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو، چالاکوان ئەحمەد عەلا دەراجی، دوای بەجێهشتنی گۆڕەپانی تەحریر و گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، لە رێگا دەیڕفێنن و تا ئێستا بێسەرشوێنە.
هەروەها لە کەربەلا، پۆلیس ٥ کەسی بە تۆمەتی دروستکردنی بۆمبی مۆلۆتۆڤ و سووتاندنی باڵەخانە و موڵک و ماڵی گشتی و تایبەتی دەستگیرکرد.