ترەمپ بۆ خامنەیی: ئاگات لە قسەکانت بێت

0

نوچە

دوای ئەو گوتارەکەی رۆژی هەینی عەلی خامنەیی، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی دایە رابەری ئێران و پێی دەڵێت، سنووری خۆت بزانە و ئاگات لە قسەکانت بێت.

توویتەکەی ترەمپ لەدوای گوتاری رۆژی هەینی ١٧-١-٢٠٢٠، عەلی خامنەیی، رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، دوای هەشت ساڵ بۆ یەکەمجار گوتاری هەینی خوێندەوە و باسی دۆخی ئێران و ناوچەکەی کرد. لەبارەی هێرشە موشەکییەکەی سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا گوتی ”هێرشەکان شکۆی ئەمریکایان بۆ هەمیشە لەکەدارکرد”. هەروەها ئەمریکا و بە دەوڵەتی شەڕەنگێز و وڵاتانی ئەوروپاشی بە بچووک و بێبەها ناوبردن.

لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی، خامنەیی رایگەیاند، لەدوای دەرچوونی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی، داوام کرد متمانە بە فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا نەکەن، چونکە ئەو وڵاتانە خزمەتی ئەمریکا دەکەن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە توویتێکیدا هۆشداریی دایە عەلی خامنەیی، رابەری ئێران و پێی گوت، ئەو کەسەی بە رابەری باڵا ناودەبرێت، کە بەم دواییە هێندە باڵا نەبووە، هەندێک قسەی ناشیرینی بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەوروپا گوتووە.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، ئابووریی ئێران وێرانبووە و خەڵک لە نەهامەتیدا دەژین. ترەمپ لە توویتەکەیدا بە خامەنەیی دەڵێت، دەبێت وریا بیت لەو قسانەی، کە دەیانکەیت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com