نوچە-ئاژانسەکان
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئەمڕۆ (هەینی ١٧-١-٢٠٢٠) جەختی کردە سەر کشانەوەی هێز بیانییەکان لە عێراق.
عبدالکریم خلف، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، وێڕای ئاماژەدان بە میکانیزمی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ڕایگەیاند: لایەنی ئەمریکی تاکوو ئێستا ئەم داوایەی پەرلەمانی عێراقی بۆ کشانەوەی هێزەکانی نەخستۆتە بواری جێبەجیکردنەوە.
خلف هەروەها ئاماژەی بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی و کردنە ئامانجی ئەبو مەهەندیس و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران کرد و گوتیشی، ئەم هێرشانەی ئەمریکا بۆ ئێمە چاوەڕواننەکراو بوو.
ئەم بەرپرسە سەربازیەی عێراق دەشڵێت، لە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، ئەوان توانای بەرگریکردنیان لە هەرێمی ئاسمانی عێراق هەیە.