نوچە-ئاڕتی
وەزارەتی خەزێنەداری بەریتانیا، ئەمڕۆ (هەینی ١٧-١-٢٠٢٠) بە بڕیاریک حزبوڵڵای لوبنانی خستە لیستی تیرۆرەوە.
ئەم بڕیارەی وەزارەتی خەزینەدارەی بەریتانیا، بەگوێری یاسای بلۆککردنی داراییەکانی سەرجەم گروپە تیرۆریستییەکان لە ساڵی ٢٠١٠، خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
هەر دوو باڵی سیاسی و سەربازی حزبوڵڵای لوبنان، کە لە لایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت، خراونەتە لیستی تیرۆری وەزارەتی خەزێنەداری بەریتانیاوە.
بەریتانیا، پێشتر تەنها باڵی سەربازی حزبوڵڵای لوبنانی خستبووە لیستی تیرۆرەوە.