پێنج وڵات: تاران وەڵامی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بداتەوە

0

نوچە: ئاژانسەکان 

پێنج وڵات داوادەکەن بە قەرەبووکردنەوەی خێزانی قوربانیەکانی فڕۆکە ئۆکرانیەکە، کە هەفتەی ڕابردوو لە تاران بەر موشەکی ئێرانی کەوت و داوا دەکەن بەرپرسانی پەیوەندیدار دادگای بکرێن لەبەرانبەر ئەو کارەساتە.

بەپێی  ئاژانسی هەواڵی شەرقولئەوسەت، وەزیری دەرەوەی کەنەدا، ئوکرانیا، سوید و افغانستان لە ئەنجامی کوبوونەوەکەیان لە لەندەن هاوئاهەنگییەکی نێودەوڵەتیان دروست کرد بۆ هەنگاوی داهاتوویان و داوایان کرد ئێران ڕێکارێکی بێلایەنانە و بە شەفافی بکات، دەربارەی کارەساتی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە، کە بەر موشەکی ئێران کەوت و لە ئەنجامدا ۱۷٦ کەس بوونە قوربانی، دوای ئەوە ئێران دانی نا بەوەی بەهۆی هەڵەیەکەوە فڕۆکەیان خستۆتە خوارەوە.

وەزیری دەرەوەی کەنەدا، فلیپ شامبان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەڵامی دەوێ و هەموو هەوڵێکمان دەخەینەگەر بۆ گەیشتن بە وەڵام. گوتیشی ”ئێستا کاتی تاوانبار کردن نییە، بەڵکو کاتی ئەوەیە وەڵامان بدرێتەوە، لەکاتێک هەموو بەرپرسیاریەتێک دەخەینە ئەستۆیان و دەبێ سزاش هەبێ بۆیان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com