بۆچوونی لایەنەکان لەسەر پرۆژەیاسای چاکسازیی

0

شلێر سەعید – نوچە  

بەشێک لە فراکسیونەکان ناڕزیبوون لە پەسەند کردنی پڕۆژە یاسای چاکسازی و بەشێکی دیکەپێیان وایە دەسکەوتێکی گرنگە لە مێژوی پەرلەمان.

لە دوو رۆژی رابردوو، پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی کرد. ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٦-١-٢٠٢٠، پڕۆژەکە پەسەند کرا بە ئامادەبونی ۸۹ پەرلەمانتار و کەمترن دەنگ هێنان بۆپڕۆژەکان  ۷۵ دەنگ بوو.

و هەندێ لە فراکسێونەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕاو بۆ چونەکانیان خستە ڕوو: 

فراکسۆنی یەکێتی لەداهاتودا هەوڵدەدەین چاکسازی زیاتر بکرێت و بەڵێن دەدەین بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کە ئێمە نوێنەری ڕاستەقینەی ئەوانین و داکۆکی لەمافەکانیان دەمەین.

ئەبو بەکر هەڵدەنی، فراکسێونی یەکگرتو دەڵێ پەرلەمان بێ لایەن نەبوو چەندین جار دەستمان بەرزکردەوە نوقتەی نیزامی بگرین  قسەبکەین بەڵام ڕێگامان پێ نەدرا ئەوەش یەکێک بوو لە پێشێلکاریەکانی کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان ٫

گوتیشی  پێشنیازەکانی ئێمە جێ بەجێ نەکرا کە زۆربەی بەپێی ڕێنمایەکانی خاڵی نیزامی بوو٫  و پەرلەمانتاران  پاڵپشتمان بوون  ٫ بەڵام بە  ببیانوی  حکومەت بارگرانی دارایی لەسەرە جێ بەێ نەکرا  ٫ کە بەهیچ شێوەک نابێ پەرلەمان شوێنی حکومەت کەوێ دەبێ پرلەمان حکومەت مولزەم کات.

ئومێد خۆشناو فراکسیۆنی پارتی  : ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژویی بوو بەخۆشحاڵی دەستمان پێکردووە و لە داهاتوو دا پڕۆژی باشترمان دەبێ٫  پڕۆژەی چاکسازی دەسپێکێکە لە پەیوەندی نێوان پەرلەمان و حکومە و لە جێ بەجێکردنی لایەنانی سیاسەت لە پێک هێنانی حکومەت٫ گوتیشی ئەوانەیدەیان ویست  پڕۆژەکانیان  بچوک بکەنەوەە لە بەرژەوەندی کەسی یان لە سود مەندبونی پلە باڵاکان بەڵام دیتیان بەم جۆرە نیە بەجۆرێک پێیان قبوڵنەکرا هۆڵی پرلەمانیان جێ هێشت ٫ ویستیان پەرلەمان ڕاگرنو بیشێوێن  بەڵام ئیرادەی پەرلەمان لەوە بەهێزتربوو.

و دڵۆشین لیستەکانی شەهیدان و زیندانیان سیاسی پاک دەکرێتەوە ٫ و بەیاسایی هەوڵدراوە موچەی پاشەکەوت بگێردرێتەوە.

علی حمە ساڵح  لە فراکسیۆنی گۆڕان: دەنگماندا بە پاک کرنەوەی لیستی ناوی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەوانەی شایستەی ئیمتیزاتەکان نین و دەرکەوێ کێ شەهیدی ڕاستەقینەیە و کێ ساختەیە٫ و دەنگمان دا بە وەی دەبێ پاسەوانی  ڕێک بخرێت و چیدی لیواو یان لە ژێر هەرناوێک ٤۰۰ یان ۳۰۰ پاسەوانی نەبێ٫ و دەبێ  خانەنشینی یەکسان بێت ٫ و بڕیارە لە شەش مانگی داهاتو جێ بەجێ بکرێت .لەلایەن حکومەت و ئەو داهاتەی دەگەڕێتە وە بۆ حکومەت بدرێت بە کەسانی شایستە.

نەوەی نوێ، شادی نەوزادی دەرکرد، لەبەر ئەوەی دەنگی داوە بە پڕۆژەی خانەنشینکردنی پلە باڵاکان و بە خیانەتیان ناوبرد، ئەندامانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێن، ئامادە نین بەهیچ شێوەیەک موچەی خانەنشینی وەربگرن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com