شلێر سەعید: هەولێر
قایمقامی کۆیە راگەیاند چیدی ناهێڵن کۆیە ببێتەقوربانی بارهەڵگرەکان و دەڵێت، نابێت چیدی تەنکەر و بارهەڵگرەکان لە رۆژدا هاتۆچۆ بکەن.
بەهۆی یەک سایدی ڕێگای کۆیەـ هەولیر کۆیە سلێمانی و تەقتەق و قەرەباڵغیلەسەر ڕێگاکە ڕۆژانە رووداوی هاتوچۆی دڵتەزێنی لێدەکەوێتەوە بە بەردەوامی، بەتایبەت بەهۆی تەنکەرەکان و بارهەڵگرەکان و دوایین رووداو، کەبووە هۆی گیان لەدەستدانی دوو شۆفێر کەیەکیان قەشەی کۆیەبوو.
لە لێدوانێکی تیبەتدا یوسف كەلكانی، قایمقامی قةزای كۆیە، لەبارەی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆکردنی ئۆتومبێلی بارهەڵگر بە نوچەی ڕاگەیاند: بەڕاوێژ لەگەڵ قایمقامیەتی قەزای چمچەماڵ و قەزای دوکان٫ و بە ئاگاداری پارێزگای هەولێر و سلێمانی، بە بڕیاری لیژنی ئەمنی شاری کۆیە و لەپێناو کەم کردنەوەی رووداوی هاتوچۆ بڕیارماندا بە قەدەغەکردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و تەنکەر، بە هەموو جۆرەکانی تەنها دوو تەنی ناگرێتەوە و قەدەغەکردنەکە هەموو رێگاکانی سنوری کۆیە دەگرێتەوە. گوتیشی ”لە کاتژمێر ۷ی بیانی تا ۷ی شەو دەبێت”.
سەبارەت بە ئەگەری جێ بەجێ نەکردنی بڕیارەکە، چونکە پێشتریش بڕیاری وا درا و بەڵام هەر ماوەیەک بوو بڕیارەکە هەڵوەشایەوە.
یوسف کەلکانی گوتی، ئەو جارە وەک پێشو نابێ زەمینە سازیمان بۆ ڕیارەکە کردووە و دەبێ جێ بەجێ بکرێت، چونکە کۆیە خەریکە ببیتە قوربانی بارهەڵگرەکان. ئاماژەی بەوەشکرد، کە مەفرەزەیان داناوە و هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات سزا دەدەدرێت، ئەم بڕیارە لە ڕۆژی هەینی ۱۷ـ۱ـ۲۰۲۰ جێ بەجێ دەکرێت.
